پسپۆڕان ژمارەیەک
پێشنیاز دەخەنە ڕو بۆ ئەو کەسانەی لە نیوەی شەودا بەخەبەر دێن و خەویان لێ ناکەوێتەوە، ئاماژەبەوە دەکەن دەتوانن لە ڕێگەی چاوەکانیانەوە ئەو کارە بکەن
هەمەڕەنگ:KNNC
زۆرێک لە خەڵکی
لە شەواندا بەخەبەردێن و خەویان لێناکەوێتەوە، بۆیە هەوڵدەدەن زوو بخەونەوە، بەڵام
زۆرجار بە تێپەڕبونی کاتێکی زۆر بە زەحمەت دەتوانن دوبارە بخەونەوە.
پسپۆران ئامۆژگاری
ئەو کەسانە دەکەن جۆرە وەرزشێک ئەنجامبدەن کە یارمەتی خەڵک دەدات "لە چەند
چرکەیەکدا"خەویان لێبکەوێتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی لە نیوەشەودا بەخەبەر دێنەوە.
تاکتیکەکە پشت بە
جوڵەی چاو دەبەستێت، کە بریتییە لە داخستنی چاوەکانت و سەیرکردنی لای چەپ و ڕاست، دواتر بۆ لای سەرەوە
و خوارەوە، هەروەها جوڵەکردن بە چاوەکان بە شێوەی بازنەیی بە هەردو ئاراستەکەدا.
ئاماژە بەوەشدەکەن
پێویستە ڕاهێنانەکە دووبارە بکرێتەوە تا ئەو
کاتەی کەسەکە هەست بە خەواڵویی دەکات، بەمەش دەتوانێت لە چەند چرکەیەکی کەمدا خەوی
لێبکەوێتەوە.
پسپۆڕانی
بوارەکە بۆ باشترکردنی خەویش چەند پێشنیازێکیان خستوەتەڕو لەوانە؛
_پاراستنی ڕۆتینی
خەوتنی ڕێکوپێک.
_پشودان پێش خەوتن.
_دور کەوتنەوە لە
ناچارکردنی خۆت بۆ خەوتن.
_خواردنی خۆراکی
تەندروست لە کاتی گونجاودا.
2061 جار خوێندراوەتەوە