وەزیری بەرگری ئیسرائیل: هەرکەس دەستمان لێ بەرز بکاتەوە دەستی دەبڕین

KNN : Kurdish News Network
07:28 - 17/08/2025
جیهان
+
-



ئیسرائیل کاتزی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لەبارەی هێرشی حوسییەکان بۆسەر وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەداوە،دەبێت باجێکی گەورە بدەن بۆ ئەو کارەی دەیکەن، وتوشیەتی هەرکەسێک دەست لە ئیسرائیل بەرز بکاتەوە دەستی دەبڕن.

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتز لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاویکردوەتەوە  حوسییەکانی یەمەن لەسەر ئەو هێرشانەی دەیکەنە سەر ئیسرائیل باجێکی گەورە دەدەن و لە ئایندەدا دەیبینین .


ناوبراو جەختیکردەوەتەوە، بۆ هەر هەوڵێکی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل کە لە لایەن حوسییەکانەوە دەکرێت، بە دڵنیاییەوە  "باجێکی دوو هێندە" دەدەن.



وتوشیەتی؛ گەمارۆی ئاسمانی و دەریاییمان خستوەتەسەر حوسییەکان و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هێرشکراوەتە سەر  ژێرخان و  شوێنەکانی وزە و پێگەکانیان.



کاتز ئاماژەی بەوەشداوە؛ "ئەمە تەنها سەرەتایەکە، بەردەوامی ڕێوشوێنەکان بەهێزتر و بە ئازارتر دەبێت، هەرکەسێک دەستێک لە دژی ئیسرائیل بەرز بکاتەوە، دەستی دەبڕدرێت".

150 جار خوێندراوەتەوە