پوتین: پێمان باشە بە زوترین کات کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنین

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 16/08/2025
جیهان
+
-



دوای دیدارەکەی  لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، پوتین لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی کۆبویەوە و لەبارەی دیدارەکەوە وتویەتی؛ دیدارەکە لەکاتێکی گرنگ و پێویستدا بوە و وەک روسیا پێیان باشە بە زوترین کات کۆتایی بە جەنگی وڵاتەکەی و  ئۆکرانیا بهێنرێت.


هەواڵ:KNNC



ئەمڕۆ شەممە، دوای کۆبونەوەکەی دوێنێ لەگەڵ ترەمپدا، پوتین لەگەڵ ئیدارەی حکومەتەکی کۆبوەیەوە  و دەرئەنجام و باسوخواسی کۆبونەوەکەی لەگەڵ ترەمپدا خستوەتە ڕو.


پوتین ئاماژەی بەوەداوە، ڕوسیا ڕێز لە هەڵوێستی ئیدارەی ئەمەریکا دەگرێت، کە باوەڕی بەوەیە پێوستە بە بەخێرایی کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنرێت.

وتوشیەتی؛ وەک روسیا ئاواتەخوازن و دەیانەوێت بەرەو پێشەوە بچین و لەگەڵ چارەسەرکردنی هەمو کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتیانە

پوتین ئەوەشی بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی خستوەتە ڕو، کە لە ئەلاسکا دەرفەتێک هەبو بۆ ئەوەی هەڵوێستی ڕوسیا بە هێمنی و بە وردی بخەینەڕو.

بە بەرپرسانی ناو ۆبونەوەکەشی وتوە؛  لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ترەمپ باسیان لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا کردوە و لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی لەسەر بنەمای دادپەروەرانە.

 

 

ئەم قسانەی پوتین لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگری روسیا  رایگەیاندوە تەنها لە  24 کاتژمێردا دوو شارۆچکەیان لە ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکردوە و بەردەوامن لە پێشڕەوی.


.

132 جار خوێندراوەتەوە