خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:32 - 17/08/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوەو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان شەپۆلی خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت.

 

هەواڵ: KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێم ئاسمان ساماڵ و تۆز وخۆڵ دەبێت کە ماوەی دو ڕۆژە ئەم خۆڵبارینە ناوچەکانی عێراقی گرتۆتەوەو ئێستا کاریگەرییەکەی گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان کە ئەمەش بوەتە هۆی کەمبونەوەی مەودای بینین نێوان پێنج بۆ هەشت کیلۆمەتر .

 

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاماژەیان بەوەکردوە ، کاریگەرییەکانی ئەم خۆڵبارینە لەسەر ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا سنوری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک کەمترین کاریگەرییان لەسەر دەبێت.

 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دوشەممە دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە .

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو :
هەولێر: 42   پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40  پلەی سیلیزی
دهۆک: 41  پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44  پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44  پلەی سیلیزی
زاخۆ:  42  سیلیزی
هەڵەبجە: 42  سیلیزی
سۆران: 40  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31  پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44  پلەی سیلیزی

267 جار خوێندراوەتەوە