سەرەڕای هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، روسیا لە سێ رۆژدا سێ شارۆچکەی لە ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکردوە

KNN : Kurdish News Network
05:13 - 16/08/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی بەرگری روسیا  رایگەیاندوە تەنها لە  24کاتژمێردا دوو شارۆچکەیان لە ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکردوە، ئەمە لە کاتێکدایە پێش کۆبونەوەکەی ترەمپ و پوتین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ روسیا شارۆچکەیەکی دیکەی داگیرکردبو و زینلیسکیش رایگەینادبو، روسیا هیچ کاتێک وەستاندنی جەنگی ناوێت.


هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزەکانیان شارۆچکەی کۆلۆدیزی سەر بە دۆنێتسک و شارۆچکەی ڤۆرۆنۆی سەر بە ئۆبلاستی دنیپرۆپترۆڤسکیان کۆنترۆڵکردوە.



وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕونی کردەوەتەوە؛ لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانیان  یەکەکانی گروپی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا، شارۆچکەی ڤۆرۆنۆی ئۆبلاستی دنیپرۆپترۆڤسکیان ئازاد کردوە و لەلایەکی دیکەشەوە یەکەکانی گروپی ڕۆژئاوای ڕووسیا شارۆچکەی کۆلۆدیزی لە کۆماری گەلی دۆنێتسکیان ئازادکردوە.


پێشتریش و رۆژی هەینی پێش کۆبونەوەکەی ترەمپ و پوتین وەزارەتەکە  ڕایگەیاندبو، هێزەکانی لیوای 36ی تفەنگی ماتۆڕسواری گروپی ڕۆژهەڵات شارۆچکەی ئەلێکساندرۆگرادیان لە دۆنێتسک کۆنترۆڵکردوە.



ئەمە لە کاتێكدایە لە دوای کۆبونەوەکەیان هەریەکە لە ترەمپ و پوتین ئاماژەیان بەوەدا نزیکن لە ڕێکەوتن و کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و لای خۆشیەوە زینلیسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاندبو، روسیا هیچکاتێک وەستاندی شەری ناویط و لە ڕۆژی کۆبونەوەکانیشدا بۆ وەستاندنی جەنگ ئەوان لە کوشتن ناوەستن.

196 جار خوێندراوەتەوە