هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیامێکی توندی لەسەر ڕيوشی ئەمنی دێرەزور بڵاوکردەو ڕایگەیاند: له‌كاتى مه‌ترسیى بۆسه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان
كاردانه‌وه‌ى زۆر توندمان ده‌بێت
هەواڵ: KNNC
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا سەبارەت
بەڕه‌وشى ئه‌منیى دێرەزور له‌سوریاو هاوكاریه‌كان بۆ شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده په‌یامێكى
توندى بڵاوكرده‌وه، ده‌ڵێت:"دڵنیابن لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی
ئاسایش‌و سەقامگیریی لەناوچەکەداو كاردانه‌وه‌ى زۆر توندمان ده‌بێت له‌كاتى مه‌ترسیى
بۆسه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان چ له‌زه‌وى‌و چ له‌ئاسمانه‌وه".
هێزی ئەرکی هاوبەش "ئۆپەراسیۆنی
چارەنوسی سروشتی CJTF-OIR " له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
ڕایگه‌یاندوه:"کاریگەریی هێزی کوشندەمان چ لەسەر زەویی‌و چ لەئاسماندا هەیە،
دڵنیابن لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەناوچەکەدا".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه، "هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هه‌سه‌ده) هاوبەشێکی سەرەکین لەسەر زەوی‌و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان‌و پاراستنی سەقامگیریی
بەکارکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوپەیمانان".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "به‌ڕونی ڕایده‌گه‌یه‌نین، پشتیوانیی
هاوبەشی بەردەوامی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕوبەڕوبونەوەی
هەڕەشەکان ده‌كه‌ین".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه نیوزویک ڕاپۆرتێکی پنتاگۆنى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و
دژایەتی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات بۆ ناو سوپای سوریا بەو شێوەی ئێستای.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "جەختده‌كه‌ینه‌وه لەسەر
پێویستی پاراستنی سەربەخۆیی هه‌سه‌ده وەک هێزێکی خاوەن دەسەڵاتی فراوانتر،
چونكه هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیەکەم هێڵی بەرگریی بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا
ده‌زانرێت".
1279 جار خوێندراوەتەوە