سوپای سوریا پلان بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەكانی ژێر هەژمونی هەسەدە دادەنێت

KNN : Kurdish News Network
03:37 - 17/08/2025
کوردستان
+
-

 
ڕۆژنامەی "زە ناشناڵ"ی بەریتانی لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، سوپای سوریا پلانی هەیە لە مانگی تشرینی یەکەمدا هێرشێکی بەرفراوان ئەنجام بدات بۆدەستبەسەرداگرتنی پارێزگاکانی ڕەقە و دێرەزۆر کە ئێستا لە ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) دان .

 

هەواڵ: KNNC


بەپیی زانیاری ڕۆژنامەکە ئامادەکاریەکانی سوپای سوریا بۆ هێرشەکە لە کوێستانەکانی ڕەسافە و سوخنە، لەسەر ڕێگاکانی نێوان پاڵمیرە، ڕەقە و دێرەزۆر، بە هێزێکی ٥٠ هەزار چەکداری ئەنجام دەدرێت.

 

بڵاوبونەوەی دەنگۆی هێرشکردنە سەر ئەو ناوجانەی ژێر رکێفی هەسەدە لە کاتێکدایە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا رایگەیاند: رێگە بە دابەشبونی سوریا نادەن و خەونە

 


پاش ئەنجامدانی کۆنگرەکەی شاری حەسەکەی رۆژ ئاوای کوردستان حکومەتی کاتی سوریا رایگەیاند دانوستانەکانمان لەگەڵ هەسەدە گەیشتوەتە بن بەست و ئامادەنین بچنە کۆبونەوە لەگەڵیان

 

دواتریش وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی تورکیای کردو لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی ئاماژەیان بەوەدا رێگە نادەن یەک پارچەیی خاکی سوریا تێکبدرێت

 

هەر چی هاوپەیمانانیشە هۆشداریان  داوە لەوەی هەر مەترسیەک بۆسەر هەسەدە قبوڵکراو نیەو وەڵامی توندیان دەبێت

 

ئەمە لە کاتیکدایە کە دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە نێوەندگیری ئەمریکا وەستاون، لە پاش ئەو هەڵوێستانەی کە تورکیا وەریگرت سەبارەت بە کۆبونەوەکانی ئەم دواییەی هێزە کوردییەکان.



1036 جار خوێندراوەتەوە