پەکەکە: لە دو بۆردومانی جیادا دوو فەرماندەی باڵامان کراوەتە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
09:48 - 11/08/2025
کوردستان
+
-

 پارتی کرێکارانی کوردستان گیانلەدەستدانی دوو فەرماندەی باڵای ئاشکرا کرد کە لە دو بۆردومانی جیادا کراونەتە ئامانج

 

هەواڵ: KNNC

 

ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا گیانلەدەستدانی  دو فەرماندەی راگەیاند کە ساڵی 2019 و 2021دا لە دوو بۆردوماندا کراونەتە ئامانج.

 

 

بە پێی راگەیەندراوەکە، کۆچەرۆ ئورفا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەی لە  ساڵی 2019 لە بۆردومانێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج.



هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا گیانلەدەستدانی نورەدین سۆفی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاشکرا کراوە کە ساڵی 2021 لە بۆردومانێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج.

 


مانگی ئایاری ڕابردووش پەکەکە گیانلەدەستدانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون، دوو لە سەرکردە باڵاو و دێرینەکانی حزبەکەی ڕاگەیاند.

1924 جار خوێندراوەتەوە