سەرجەم هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان لەعێراق ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكەن

KNN : Kurdish News Network
11:46 - 17/08/2025
عێراق
+
-

سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراقی ئاشكرایكرد؛ هێزەكانی ئەمریكا لەبەغدادی پایتەخت و پارێزگاری ئەنبار ئامادەسازی دەكەن بۆچۆڵكردنی بنكەو بارەگانیان.

 

بەپێی ئەو سەرچاوەیە كە لێدوانی بۆ كەناڵی جزیرەی قەتەری داوە، لەمانگی ئەیلولی داهاتودا ئەو هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكەن و لەپارێزگای هەولێر جێگیر دەبن.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، كشانەوەی ئەو هێزە لەو ناوچانەی عێراق پەیوەندی بەجێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی نێوان بەغدادو واشنتۆنەوە هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا راهێنەرە سەربازییەكان لەعیراق دەمێننەوە.

 

لایخۆشیەوە رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكی بڵاویكردەوە؛ كشانەوەی هێزەكانیان لەناوچەكانی عیراق پەیوەندی بەمەترسی ئەمنیی و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەوە هەیە .

687 جار خوێندراوەتەوە