سوپای ئیسرائیل: ژێرخانی وزەی حوسییەکانمان لە یەمەن کردە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
09:27 - 17/08/2025
جیهان
+
-

میدیا ئیسرائیلیەکان بڵاویان کردۆتەوە لەبەرامبەر ناو بەناو هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لەلایەن حوسیەکانی یەمەنەوە سوپای ئیسرائیل بەنزیکەی 150 کیلۆمەتر لە قوڵای یەمەن ژێرخانی وزەی حوسیەکانیان کردۆتە ئامانج

 

هەواڵ: KNNC

ڕادیۆی ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ  یەکشەممە  ڕایگەیاند: کە هێزە دەریاییەکان ژێرخانی وزەی حوسییەکانیان لە یەمەن کردە ئامانج.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە بۆ سەر ژێرخانی وزەی حوسییەکان بە بەلەمی مووشەکی بارکراو ئەنجامدراوە.

سوپای ئیسرائیل هێرشەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی حوسییەکان لە دەوروبەری شاری سەنعا پشتڕاست کردەوە.

 وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل "نزیکەی 2000 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئیسرائیل و نزیکەی 150 کیلۆمەتر لە قوڵایی یەمەن  ژێرخانی وزەی کردە ئامانج" کە حوسییەکان بەکاردەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەڵمەتانە لەژێر ڕۆشنایی هێرشە دووبارەکانی ڕژێمی حوسییەکان بۆسەر ئیسرائیل و هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بووە، لەوانەش هەڵدانی مووشەکی سەرزەوی بۆ سەرزەوی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ناو خاکی ئیسرائیل.

159 جار خوێندراوەتەوە