ئەمریکا عێراق تۆمەتبار دەکات بە پابەند نەبون بە رێکەوتنەکان و هۆشداری دەدات بە عێراق لەبارەی کشانەوەی هێزە سەربازیەکانی لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، لایەنە عێراقیە شیعیەکانیش دەڵێن: بەمەبەستی تێپەڕاندنی لەم هەفتەیە یاسای حەشد دەبرێتە پەرلەمانی عێراق.
هەواڵ: KNNC
بە پێی زانیاری میدیا عێراقیەکان لەبەرامبەر پابەندنەبونی حکومەتی عێراق بەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوانیانە، ئەمریکا ئاگاداری بە عێراق دەدات لەبارەی پڕۆسەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.
بە گوێرەی زانیاریەکان، ڕاوێژکارێکی باڵای حکومەتی عێراق سەردانی واشنتنی کردوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆبوەتەوە، پێیان وتوە حکومەتی عێراق نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی چەکی گروپە چەکدارەکان بکات و ڕێگری لە هێرشە موشەکیەکان بکات بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شکستی هێناوە لە کشانەوەی پڕۆژەی حەشدی شەعبی لەپەرلەمان و تا ئێستا پشت بە گازی ئێران دەبەستێت بەمەش پابەندنی بەڵێنەکانی نەبوە.
سەرباری کێشمە کێشەکان لەسەر یاسای حەشد بەڵام لایەنە عێراقیە شیعەکان تا ئێستا سورن لەسەر تێپەراندنی پڕۆژە یاسای حەشد و ئەمڕۆ موختار مەسەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دوای پشوەکانی چلەی ئیمام حوسێن دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوەو پێشنیاری تێپەڕاندنی یاسای حەشد بە هێزترین پرۆژە پێشنیارە ببرێتە نێو دانیشتنەکانەوە.
بڕیاری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا پێچەوانەی ئەو خشتە کاتییە کە پێشتر بەغداد و واشنتن لەسەری ڕێککەوتبون،ئەمەش پەیامی توڕەیی ئیدارەی ئەمریکایە ،پێشبینیش دەکرێت کشانەوەکە لە مانگی داهاتوەوە لە بنکەی عەین ئەسەد دەستپێبکات.
478 جار خوێندراوەتەوە