دوای کۆبونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا وسەرۆکی ڕوسیا
لە ئەلاسکا چەند سەرکردەیەکی ئەوروپا پشتیوانیکردنیان بۆ ئۆکرانیا وفشارخستنەسەر
ڕوسیا دەربڕی
هەواڵ؛ KNNC
شەممە، دوای کۆبونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا
وسەرۆکی ڕوسیا ، بەیاننامەیەکی هاوبەش لەلایەن بەشێک لە سەرکردەکانی ئەوروپاوە کە
بریتی بون لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا،
فریدریش مێرز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، کیر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئۆرسولا ڤۆن
دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بڵاوکرایەوە
لەبەیاننامەکەدا ڕایانگەیاندوە، پێشوازی لە هەوڵەکانی
ترەمپ دەکەن بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتنی ئۆکرانیا وکۆتاییهێنان بە شەڕی ڕوسیا و گەیشتن
بە ئاشتییەکی دادپەروەر وبەردەوام
هەر لە بەیاننامەکەدا جەختیان لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی
گەرەنتی ئەمنی بەهێز بۆ ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا
کردەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، کە ڕوسیا ناتوانێت دژایەتی هەوڵەکانی
ئۆکرانیا بکات بۆ پەیوەست بون بە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ.
56 جار خوێندراوەتەوە