ئیلهام ئەحمەد بە نوێنەرایەتی هەسەدە داوایەکی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع رەتدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 12/08/2025
کوردستان
+
-

درەنگانێکی شەوی رابردو، لەسەر داوای حکومەتی سوریا، ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوەوە.

 

هەواڵ: KNNC


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبونەوەکە، دیمەشق داوای کردوە کۆبونەوەکەی پاریس کە بڕیار بو (14) ئەم مانگە لە نێوان هەسەدە و دیمەشق بەڕێوەبچێت، بگوازرێتەوە بۆ دیمەشق، بەڵام ئەم داوایە لەلایەن ئیلهام ئەحمەدەوە رەتکراوەتەوە.


رەتکردنەوەی داواکەی ئەسعەد شەیبانی لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردودا حکومەتی سوریا رەتی کردبوەوە کە کۆبونەوە لەگەڵ هەسەدە بکات بەتایبەت دوای کۆنفرانسەکەی حەسەکە دەسەڵاتدارانی سوریا ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەیان بە لەباربردنی دانسوتانەکان ناوبردو دوێنیش هیزی زۆری سوری رەوانەی ناوچەکانی نزیک لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە کردبو.

1882 جار خوێندراوەتەوە