دزی لە میشێل پلاتینی ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی کرا

KNN : Kurdish News Network
08:22 - 18/07/2025
وەرزش
+
-


 میشێل پلاتینی فەرەنسی، کە بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێی ئەوروپا دادەنرێت، بەهۆی دزییەکەوە لە ماڵەکەی خۆی لە فەرەنسا 20 نازناو  و مەدالیای لێدزراوە و  پۆلیسی مارسیلیاش لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردوە.


وەرزش:KNNC

 

میدیکانی فەڕەنسا، ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە، دز چوەتە سەر  ماڵی میشێل پلاتینی سەرۆکی پێشوی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا  و 20 جام و مەدالی، کە لەسەردەمی کاروانی وەرزشیدا بەدەستی هێناون  دزراوە.


بەگوێرەی زانیارییەکان، کاپتنی پێشوی فەرەنسا و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس لەکاتی دزیکردنەکەدا خودی خۆی لە ماڵەوە بوە و هەستی بە بونی دزەکە کردوە.

 

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی،  میشێل پلاتینی بە دەنگی دزەکە خەبەری دەبێتەوە، بەڵام تا هەڵدەستێت دزەکە کاری خۆی کردوە و هەڵاتوە.


پۆلیسی مارسیلیاش لە بارەی ڕوداوەکەوە رایگەیاندوە، دەستیان کردوە بە  لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆ ناسینەوەی دزەکە و لە هەوڵدان بۆئەوەی دەستگیری بکەن.


210 جار خوێندراوەتەوە