هەڵبژاردەی عێراق دوای چاوەڕوانییەکی درێژخایەن و پاش 40 ساڵ، توانی بلیتی گەیشتن بە کۆتایییەکانی مۆندیالی 2026 مسۆگەر بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی 4ی 2026 ، لە یارییەکی یەکلاکەرەوەی پاشکۆی جیهانیدا بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیای بردەوە
عێراق یارییەکەیان بە بەهێزی دەستپێکرد و لە خولەکی 10ی سەرەتای یارییەکەدا، عەلی حەمادی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆمارکرد، بەڵام پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم و لە خولەکی 39 دا، هەڵبژاردەی بۆلیڤیا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا کۆتایی هات
لە گێمی دووەمدا، کوڕانی کاساس گوشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی ڕکابەرەکەیان چڕکردەوە و دواجار ئەیمەن حوسێن توانی گۆڵی سەرکەوتن و یەکلاکەرەوە تۆمار بکات، بەوەش هەڵبژاردەی عێراق بۆ دووەمجار لە مێژوویدا و پاش دابڕانی چەندین دەیەیی، سەرکەوتنی بۆ گەورەترین کەرنەڤاڵی تۆپی پێ لە جیهاندا بەدەستهێنا.
44 جار خوێندراوەتەوە