ئەنچیلۆتی بە ساڵێک زیندانی سزا درا

KNN : Kurdish News Network
05:56 - 09/07/2025
وەرزش
+
-


بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە پێدانی باج، دادگای ئیسپانیا سزای ساڵێک زیندانی بەسەر ڕاهێنەری ئیتاڵی، کارلۆ ئەنچیلۆتی سەپاند، ئاژانسی EFEـی ئیسپانی رایگەینادوە،ڕاهێنەرەکە دەتوانێت  دەتوانێت تانە لەو بڕیارە بدات و داوای پێداچونەوە بە بڕیارەکە بکات


وەرزش: KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای ئیسپانیا سزای ساڵێک زیندانی بەسەر بەسەر ڕاهێنەری ئیتاڵی، کارلۆ ئەنچیلۆتی سەپاند، ڕاهێنەرەکە  تۆمەتبار کراوە بەوەی 11 ساڵ لەمەوبەر و ئەوکاتەی سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدریدی دەکرد، خۆی دزیوەتەوە لە باجدان.

تۆمەتەکەی ئەنچیلۆتی، بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە، کە خۆی دزیوەتەوە لە پێدانی باج لەسەر داهاتی مافی وێنەکانی و بە ڕیگەی نایاسایی ملیۆنێک یۆرۆ باجی نەداوە.

ئەمە ۆتا بڕیرا نییە بۆ ڕاهێنەرەکە و ئاژانسی EFEـی ئیسپانی  بڵآویکردوەتەوە، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دەتوانێت تانە لە بڕیارەکە بدات و داوای پێداچونەوە بکات، بۆ ئەوەی دادگا و  دەستەی باجی ئیسپانیادا بڕیاری تێهەڵچونەوەکە قبوڵ بکەن.

جێی باسە، راهێنەرەکە ئەمەیەکەمجار نییە بە خۆدزینەوەی لەباج تۆمەتبار دەکرێت و و پێشتریش بە هەمان تۆمەت و لە ساڵی 2015دا تۆمەتبار کرابو،  بەڵام ئەنچیلۆتی رەتیکردەوە بە ئەنقەست هەوڵیدابێت خۆی لە باجدان بدزێتەوە و لە دادگا بێتاوانی خۆی سەلماند.

239 جار خوێندراوەتەوە