دوای ئەوەی حەماس پێشتر ڕایگەیاندبو، دواه
ڕاوێژکردن بڕیاری کۆتایی دەدەن لەسەر قبوڵکردنی ئاگربەست، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ڕایگەیاند، وەڵامی حەماس بۆ پێشنیازی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە غەززە پێدەچێت لە
ماوەی 24 کاتژمێردا بزانرێت.
هەواڵ:KNNC
لە دوای هەوڵەکان بۆ
ئاگربەست لە غەززە، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە ترەمپ جەختی لەوەکردەوە دەبێت،
ئاگربەست ڕابەگەیەندرێت و ئاماژەی بەوەشکرد لە 24 کاژتمێری داهاتودا حەماس لەابەری
پیشنایرەکەوە وەڵام دەداتەوە.
ترەمپ ڕایگەیاندوە،
ئەو سەلامەتی دەوێت بۆ خەڵکی غەززە و ئامادەیە هەفتەی داهاتو میوانداری بنیامین نەتانیاهۆ
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکات بۆ پێشخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست، جەختیشیکردەوە
لەسەر پێویستی ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە.
حەماس رۆژی چوارشەممەی رابردو حەماس
رایگەیاندبو، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەو پێشنیارە نوێیانەی بە مەبەستی
ئاگربەست لە غەززە، لەلایەن نێوەندگرانەوە پێشکەشیان کراوە.
وتبوشیان، ئاگربەستیان قبوڵ دەبێت، بە ئامانجی
گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت و مسۆگەرکردنی کشانەوەی
هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
حەماس و ئیسرائیل لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا
چەندین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی
کۆتایی ئاگربەست نەکراوە.
لە دانوستانەکانی پێشودا حەماس خوازیاری کۆتاییهێنان
بە شەڕی تەواوەتی بو، ئیسرائیلیش پێداگری لەسەر ئاگربەستی کاتی دەکرد.
ئەمە لەکاتیكدایە، لە 18ی ئازاردا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکانی لە کەرتی غەززە دەستپێکردەوە.
دەسەڵاتدارانی تەندروستی غەززەش ڕۆژی پێنجشەممە
ڕایانگەیاند، لەدوای 18 ئازارەوە و دەستپیکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل، لانیکەم شەش هەزار و 572 فەلەستینی کوژراون و 23
هەزار و 132 کەسی دیکەش برینداربون، بەمەش کۆی گشتی کوژراوان لە مانگی ئۆکتۆبەری
ساڵی 2023ەوە گەیشتە 57 هەزار و 130 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە 135 هەزار
و 173 کەس.
359 جار خوێندراوەتەوە