کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ پرسی هەڵبژاردن کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
06:31 - 01/07/2025
عێراق
+
-



وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆبونەوە و چوار لیژنە پێکدەهێنێت، یەکێک لە لیژنەکان ئاسایشی ئەلیکترۆنییە کە یەکەم جارە  ئەم جۆرە لیژبەیە پێکبهێنرێت.


هەواڵ:KNNC

ئەمرۆ سێ شەممە، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، عیماد جەمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕاگەیاند: لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان، کۆبونەوەیەکی بۆ ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام داوە و بۆ ئەو مەبەستەش  چەند لیژنەکەیس پێکدەهێنرێت.


ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا پلانی ئەمنی خۆیان بە باشترین شێوە جێبەجێ کرد و، تا ئێستا زیاتر لە  دوو ملیۆن و 100 هەزار دەنگدەر داتاکانیان نوێ کردوەتەوە.


جەختیشیکردوەتەوە، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە پەرەپێدانی پلانەکەیان بۆ دەستەبەری پرۆسەی هەڵبژاردن و لە کۆبونەوەکەشدا چوار لیژنە بۆ ئەو مەبەستە  پێکهێنران.


ناوبراو ڕوونی کردەوە، لە نێو لیژنەکاندا، لێژنەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی هەیە. گوتیشی: هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکەی لەو شێوەیە ئەنجام دەدرێت.



عیماد جەمیل باسی لەوەش کردوە ؛ "کۆبونەوەکە جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی تایبەت کردەوە، کە تیایدا کۆمیساریەکان پلانێکی لۆجستی و کارگێڕی و تەکنیکی بخەنەڕو بۆ گفتوگۆکردن و دەستەبەرکردنی پاراستنی ئەمنی."

 دەشڵێت لە کۆبونەوەکەدا ڕێککەوتون ڕێککەوتن،  کە هەفتەی داهاتوش کۆبونەوەیەکی تر بۆ ئەو پرسە ئەنجام بدرێت.

30 جار خوێندراوەتەوە