کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەزردەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
10:50 - 30/06/2025
عێراق
+
-

کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتودا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە و شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ دوشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە، لە تەواوی ناوچەکانی وڵاتەکە تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە، بە گشتی پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، نزمترین پلەی گەرما لە دهۆک تۆماردەکرێت کە 37 پلەیە، هەروەها بەسرە بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆماردەکرێت کە 47 پلەیە.

 

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی چوارشەممە، کەشناسی عێراق دەڵێت: با-ـەیکی مامناوەند و تۆزێکی سوک ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزدەبنەوە.

 

هەربەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، رۆژی پێنجشەممە شەپۆلی خۆڵبارین کەمێک چڕتر دەبێتەوە و لە هەندێک شوێنی ئەگەری دروستبونی زریانی خۆڵ هەیە و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت.

 

رۆژی هەینی، پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و شەپۆلی تۆز و خۆڵیش بەردەوام دەبێت.

322 جار خوێندراوەتەوە