دەمەقاڵەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن ماسک بوە هۆی دابەزینی پشکەکانی تێسلا

KNN : Kurdish News Network
05:47 - 01/07/2025
جیهان
+
-


پشکی کۆمپانیای تێسلا بەڕێژەی 5% دابەزی، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ تێسلا و ئیلۆن ماسکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکسی تۆمەتبار کرد بە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی یارمەتییەکانی حکومەت بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ سێشەممە،  لە دوای هەڕەشەکانی تەرەمپ پشکی تێسلا کە ئیلۆن مەسک خاوەندارێتی دەکات بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و دەمەقاڵێکەی لەگەڵ ترەمپدا بە گوێرەی پێگەی بلومبێرگ 12 ملیار دۆلار زیان بەر مەسک کەوتوە.

 


ئیلۆن ماسک کە هاوکات بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس و خاوەنی کۆمپانیای ئێکسە، بە توندی ڕەخنەی  لەو یاسایە گرتوە کە ئێستا لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا تاوتوێی دەکرێت و سەرۆکی ئەمەریکاش وەڵامی داوەتەوە و هەڕەشەی نەهێشتنی یارمەتییەکان بۆ کۆمپانیاکانی ماسک و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە حکومییەکانی بۆ کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس کردوە.

پڕۆژە یاسایەک کە ترەمپ بە یاسای "گەورە و جوان" ناوی دەبات و ئیلۆن مەسکی هاوڕێکی کۆنی ترەمپیش بە پرۆژەیەکی تەواو شێتانە وێنا کرد و ئاماژەی بەوەداوە لە ئەگەری تێپەڕاندنیدا، پارتێکی سیاسی نوێی رادەگەیەنێت.

گرژیی نێوان دوو هاوڕێکەی دوێنێ و دوژمنی ئێستا، گەشتوەتە ڕادەیەک دۆناڵد ترەمپ بە ماسکی راگەیاندوە، ئەگەر یارمەتییەکانی ئێمە نەبێت دەبێت بچیتەوە بۆ ئەفەریقا.

جێی باسە، لە کۆتایی مانگی ئایارەوە و لە سەرەتای گرژییەکانی نیوان ترەمپ و ماسک،  پشکەکانی تێسلا بە ڕێژەی 13% دابەزیوە و ئەمە یەکەم جارە لە مێژوی کۆمپانیاکەدا شتی وا ڕوبدات.

266 جار خوێندراوەتەوە