لەئێستادا نۆ دەوڵەت خاوەنى چەکى ئەتۆمین، یاخود
بانگەشەى بونى چەکەکە دەکەن؛ لەبنەڕەتدا پێنج وڵات خاوەنى چەکى ئەتۆمی بون ئەوانیش
ئەمەریکا و روسیا و چین و فەرەنسا و بەریتانیان.
هەواڵ:KNNC
ئەم پێنج وڵاتە واژۆکارانى پەیماننامەى
قەدەغەکردنى چەکى ئەتۆمین کە دەوڵەتانى بێ ئەم چەکە پابەند دەکات؛ نەتوانن ئەم
چەکە بەدەستبهێنن و ئەو دەوڵەتانەشى خاوەنى ئەم چەکەن پابەند دەکات کە بەدواى
رێککەوتنێکەوە بن کە بە "نیەتێکى باش" دانوستان بکەن بۆ نەهێشتنى
چەکەکە.
هندستان و پاکستان کە رکابەریی ناوچەکەن
واژۆیان لەسەر ئەم رێککەوتنە نەکردوە و لەماوەى ساڵانى رابردودا جبەخانەى ئەتۆمیی
خۆیان بنیاتناوە.
هندستان یەک وڵات بو کە لە ساڵى 1974 یەکەم
تاقیکردنەوەى ئەتۆمیی خۆى ئەنجامدا، دواتریش لە ساڵى 1998 و دواى چەند هەفتەیەکى
کەمیش بەدوایدا پاکستان تاقیکردنەوەى خۆى ئەنجامدا.
ئیسرائیلیش یەکێکى دیکەیە لەو وڵاتانەى کە
واژۆى ئەم رێککەوتنەى نەکردوە، هیچ کاتێکیش دانى بەوەدا نەناوە کە خاوەنى چەکى ئەتۆمیی
بێت، بەڵام بە ئەگەرێکى زۆرەوە ئەو وڵاتە خاوەنى چەکەکەیە.
کۆریاى باکور لە ساڵى 1985 بەشدارى لەم
رێککەوتنە کرد، بەڵام لە ساڵى 2003 لێی کشایەوە و بە "ئەمەریکاى دوژمن"
ناوى برد و لە ساڵى 2006ـیشەوە چەند تاقیکردنەوەیەکى ئەتۆمیی ئەنجامداوە.
لەبارەى ئێرانیشەوە، بەردەوام بانگەشەى ئەوەى
کردوە کە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەى تەنها بۆ مەبەستى ئاشتییە، ئاژانسەکانى هەواڵگرە
ئەمەریکاش ئەوەیان دەرخستوە کە ئەو وڵاتە لە ئێستادا هەوڵ نادات بەشێوەیەکى چالاک
بۆمبى ئەتۆمیی هەبێت بەڵام لەم ساڵانەى دواییدا پیتاندنى یۆرانیۆمى بۆ سەدا 60
بەرزکردوەتەوە کە ئەوەش نزیکە لەو ئاستەى کە لە چەکى ئەتۆمدا بەکاردێت کە سەدا
90ـە.
لە هەڵسەنگاندنێکی ساڵانەیدا کە لەم هەفتەیەدا
بڵاوکراوەتەوە، دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم، ژمارەی ئەو کڵاوە
ئەتۆمییانەى بڵاوکردوەتەوە کە لەلایەن ئەم نۆ وڵاتەوە خاوەندارێتیان دەکرێت کە
ئەمانەن:
روسیا:4309
ئەمەریکا : 3700
چین: 600
فەرەنسا: 290
بەریتانیا: 225
هندستان: 180
پاكستان: 170
ئیسرائيل: 90
کۆریاى باکور: 50
3530 جار خوێندراوەتەوە