لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
رەشنوسی رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکرێت و بڕیار لەبارەی موچەی مانگی
پێنجی فەرمانبەرانەوە دەدرێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن
ئێن، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران رەشنوسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و
بەغداد تاوتوێ دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت کە بکرێتە بنەمای رێککەوتنێکی نوێ و لەسەر
ئەو بنەمایش بڕیار لە خەرجکردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەوەی دەمێنێتەوە، پرسی
تێچوی بەرهەمهێنان و حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان دەبێت، کە بڕیارە ئەم هەفتەیە
بە ئامادەبونی کۆمپانیا نەوتییەکان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی
نەوتی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
سلێمانی – بڕیار نامیق
315 جار خوێندراوەتەوە