میدیا و کاربەدەستانی ئەمنیی ئیسرائیل دەستگیرکردنی ژن و مێردێکی ئیسرائیلی
خەڵکی شاری ڕەعانانەیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس و دەزگای
ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، لەبارەی دەستگریکردنی ئەو ژن ومیردەوە ئاماژەیان
بەوەکردوە؛ گومان دەکرێت ئەو دوو کەسە پەیوەندییان لەگەڵ
بریکارێکی هەواڵگری ئێران هەبوو بێت.
باسیان لەوەشکردوە، لەکاتی پشکنینی شوقەکەی ئەو ژن و مێردەدا، دەستان بەسەر
چەند مۆبایل و کۆمپیوتەر و کەرەستەی دیجیتاڵی دیکەدا گیراوە و جگە لەمانەش دەست
بەسەر چەند دۆکیۆمێنتێکی تایبەتدا گیراوە کە تێیدا ئاڵوگۆری نامە کراوە و پێدەچێت لەگەڵ لایەنی ئێرانییدا ئەنجام درابێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەم دەستگیرکردنە تەنها یەک ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی سێ
هاوڵاتیی دیکەی ئیسرائیلی لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کارمەندانی
ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دێت.
پێدەچێت شەپۆلێکی نوێی پێکدادانی ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵات دەستی پێکردبێت، چونکە لە لایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی لە
ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا لەگەڵ ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد یان بەشداریکردن
لە چالاکییە تێکدەرانەدا سەدان کەسی دەستگیر کردووە و هەر لەو ماوەیەدا لانیکەم شەش کەس بە تۆمەتی
هاوکاری لەگەڵ دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل (مۆساد) لەسێدارە دراون.
125 جار خوێندراوەتەوە