سوریا رێگە دەدات تەنها بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق سەردانی وڵاتەکەی بکەن

KNN : Kurdish News Network
09:46 - 30/06/2025
عێراق
+
-

عێراق و سوریا رێککەوتن بۆ رێگەدان بە چونی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە بۆ سوریا کە دۆخی یاسایی و کۆمەڵایەتیی جیاوازییان هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

باڵیۆزخانەی عێراق لە سوریا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ چەند دامەزراوەیەکی سوریا، رەزامەندی دراوە لەسەر چونەژورەوەی ئەو عێراقییانەی کە چوار جۆر دۆخی یاسایی و کۆمەڵایەتی جیاوازیان هەیە.

 

بەشێک لەو عێراقییانەی رێگەیان پێدەدرێت بچنە سوریا، ئەوانەن کە مۆڵەتی نیشتەجێبونی کارایان هەیە، هەروەها ئەو عێراقییانەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ ژنانی سوریی کردوە یاخود پێچەوانەکەی، بە مەرجێک گرێبەستی هاوسەرگیرییان هەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی باڵیۆزخانەکەی عێراق، ئەو عێراقییانەی دایکیان سورییە، بە مەرجێک بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەوە پێشکێش بکەن دەتوانن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن .

89 جار خوێندراوەتەوە