سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
11:47 - 01/07/2025
کوردستان
+
-



پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران.

هەواڵ:KNNC


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی دزی لێکراوەو پارەی لێ براوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد.

دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکەن کە بڕی 50 ملیۆن دیناری عیراقی و 22 هەزارو 500 دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوەو لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچەو دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.


ئەوەشی خستەڕوو تۆمەتباران (ش، س، ع - ر، م، أ - م، ج، ن ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

134 جار خوێندراوەتەوە