کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەبێ هیچ بڕیارێک لەبارەی موچەی
فەرمانبەرانی هەرێمەوە کۆتایی هات.
سەرچاوەیەک لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە
دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی وت: کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و سودانی هیچ بڕیارێکی لەبارەی رەشنوسەکەوە نەدا.
هەروەها بەوتەی سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێم بۆ دیجیتاڵ
میدیای کەی ئێن ئێن، پێشتر وەفدی بەغداد پێیان وتبون کە ئەگەر لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی
وەزیران بڕیارمان نەد، ئەوا دەکەوێتە چەند رۆژی داهاتو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سودانی
پێوستی بەڕاوێژی سەرکردەکانی چوار چێوەی هەماهەنگییە.
سلێمانی - بڕیار نامیق
116 جار خوێندراوەتەوە