کۆشکی سپی ئەمەریکا رایگەیاند؛ بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ گەشتی هاوڵاتییانی 12 وڵات بۆ ئەمەریکا قەدەغەکرا.
هەواڵ:KNNC
کۆشکی سپی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو بڕیارەی ترەمپ هەریەکە لە وڵاتانی ئەفغانستان و بۆرما، چاد و کۆماری کۆنگۆ، گینیا و ئیریتیریا، هایتی و ئێران، لیبیا و سۆماڵ، یەمەن و سودان دەگرێتەوە، ئەوە جگە لە حەوت وڵاتی دیکە کە ترەمپ سنوردارکردنی گەشتی بۆ ئەمەریکا بەسەردا سەپاندون.
ئەو حەوت وڵاتەکەی کە گەشتی هاوڵاتییەکانی سنوردار دەبێت بۆ ئەمەریکا بریتین لە لە بورۆندی و کوبا، لائۆس و سیرالیۆن، تۆگۆ و تورکمانستان و ڤەنزوێلا.
لەوبارەیەوە ترەمپ لە پەیامێکدا دەڵێت: "هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی شاری بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ، ئاماژەیەکی رون بو بۆ مەترسیی گەورە لەسەر ئەمەریکا".
بڕیارەکەی ترەمپ لە نۆی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
6585 جار خوێندراوەتەوە