عێراق؛ لێكۆڵینەوە لە داڕمانی سایلۆی شەترە دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 27/06/2025
عێراق
+
-

دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆی داڕمانی سایلۆی شەترە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەزارەتی بازرگانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوە و ئاشكرایكرد؛ كۆمپانیای جێبەجێكاری بانگێشت كردوە.


هەواڵ: (KNNC)


محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندوە: بەمەبەستی بەدواداچون و لێكۆڵینەوە لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی سایلۆی شەترە لە پارێزگای زیقار، وەزارەتەكەی لیژنەیەكی بەسەرۆكایەتی یاریدەدەری وەزیری دارایی و ئەندامێتی بەڕێوەبەری گشتی چازدێری وەزارەتەكەی پێكهێناوە و بانگێشتی كۆمپانیا ئەڵمانییەكەی كردوە.


وتوشیەتی: بێجگە لە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە، سەرجەم ئەندازیارانی ناو سایلۆكە بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی داڕمانی بانگێشتكراون.


وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سایلۆی شاترا و سایلۆی کەربەلا لەلایەن  کۆمپانیای جێبەجێکاری ئەڵمانییەوە لە ساڵی (2011)ـوە جێبەجێکراون، سایلۆی شەترا لە ساڵی (2022) تەواو بوە كە تێچوەكەی (12) ملیار دینارە و توانای عەمباركردنی (30) هەزار تۆن بەرهەمی دانەوێڵە هەیە.

136 جار خوێندراوەتەوە