دەستەی کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 29/06/2025
عێراق
+
-

کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لەئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن پلەکانی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، داواش لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: پلەکانی گەرما لە سەرجەم پاریزگاکانی عێراق بەرزدەبنەوە و شارەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە بەجۆرێک دەگاتە 50 پلەی سەدی.

 

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکرد: لە شەوی دوشەممەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و کەشوهەوای ئاسایی هاوین دەگەڕێتەوە، کە پلەکانی گەرما لە خوار ئاستی مامناوەندەوەیە دەبێت بۆ ماوەی چەند رۆژێک. 

 

دەستەی کەشناسی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات دورکەونەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لە نیوەڕۆدا، ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاو شلەمەنی بخۆنەوە.

767 جار خوێندراوەتەوە