سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کێیە؟

KNN : Kurdish News Network
12:41 - 29/06/2025
عێراق
+
-

ئەنجومەی باڵای دادوەری عێراق، خانەنشینبونی پێشوەختەی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی پەسەند کرد و لەجێی ئەو دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن، وەک سەرۆکی دادگاکە دیاریکرا.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ یەکشەممە رەزامەندی خۆی لەسەر خانەنشین بونی سەرۆکی ئێستای دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محەمەد عەبود، بە هۆکاری بارودۆخی تەندروستی و کاندیدکردنی دادوەر (مونزیر ئیبراهیم حسێن) بۆ سەرۆکی دادگاکە راگەیاند.

 

لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا هاتوە، "رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر خانەنشین بونی دادوەر جاسم عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەهۆکاری دۆخی تەندروستی ناوبراو، هەروەها دیاریکردنی دادوەر مونزیر ئیبراهیم وەک سەرۆکی دادگاکە، بۆئەو مەبەستەش فەرمانەکەیان رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کردوە".

 

سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی کێیە؟

 
-دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن

- ساڵی 1963 لە بەغداد لەدایک بوە

- ساڵی 1989کۆلێژی یاسا-ـی لە زانکۆی بەغداد تەواوکردوە

- ساڵی 1998 خولی (21)ـی پەیمانگای دادوەری تەواو کردوە

- لە ساڵی 2018ـەوە لە دادگای باڵای فیدراڵی کاردەکات

-  ئێستا جێگری سەرۆکی دادگای تەمیز و سەرۆکی دەستەی تاوانی ئەو دادگایەیە

- ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی بو

781 جار خوێندراوەتەوە