بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی ماوەی شەش رۆژە بێ ئاون، بەپێی بەدواداچونەکانی KNN، هۆکارەکەی
بۆ چاکسازی لە هێڵی یەکی ئاوی دوکان – سلێمانی دەگەڕێتەوە.
هەواڵ:KNNC
زیاتر لە 10 رۆژە هێڵی یەکی ئاوی دوکان – سلێمانی پرۆسەی چاکسازی و
پاککردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەوەش وایکردوە زیاتر لە شەش رۆژە بەشێکی زۆر لە
گەڕەکەکانی سلێمانی بێ ئاو بن.
پەیامنێری KNN،
لە سلێمانی رایگەیاند، بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی گەڕەکەکانی سلێمانی بەهۆی گرفتی
کەم ئاوییەوە دەناڵێنن و بەشێک لە هاوڵاتییان ناچارن بە تانکەر ئاو بکڕن، بۆ
بەدواداچونی ئەو گرفتە پەیوەندیکردوە بە هەریەک لە بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و بەڕێوەبەری
دابەشکردنی ئاو، بەڵام هیچ کامیان وەڵامیان نەداوەتەوە.
وتیشی: سلێمانی لە رۆژێکدا پێویستی بە 460 هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە، تۆڕی
ئاوی خواردنەوەش پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بەوهۆیەوە 60%ـی ئاوی پێویست دەگاتە ماڵان، کە بڕەکەی 260 هەزار مەتر
سێجایە.
راشیگەیاند، کۆگاکانی ئاوی سلێمانی کۆن بون، پەمپەکانی ئاو پێویستیان بە
گۆڕین هەیە، لە هەمانکاتدا بەهۆی کەمبارانییەوە ئەمساڵ لە سلێمانی پێدانی ئاو بە
ماڵان چوار بۆ پێنج رۆژ جارێک دەبێت.
هێڵی یەک و دوی دوکان - سلێمانی و سەرچاوەی ئاوی سەرچنار، سەرچاوەی سەرەکی
ئاوی خواردنەوەن بۆ سلێمانی، بەڵام لە ئێستا پرۆژەی ئاوی سەرچنار بەتەواوی
کەمیکردوە و بۆ دابەشکردنی ئاو پشتی پێنابەسترێت.
سلێمانی- بڕیار نامیق
944 جار خوێندراوەتەوە