نۆ ئەندامى دادگاى فیدراڵى دەستیان لەکار
کێشایەوە و بەپێی زانیارییەکانى کەى ئێن ئێنیش هۆکارەکەى پەیوەندى بە دۆسیەى خور
عەبدوڵاوە هەیە نەک موچەى فەرمانبەرانى هەرێم.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن، ئاماژەى بۆ
ئەوەکرد کە پێشتر دادگاکە بڕیاریدابو ناوچەى خور عەبدوڵا رادەستى کوەیت نەکرێت،
بەڵام ئێستا سەرۆکى دادگاى فیدراڵى دەیەوێت تاک لایەنانە ئەو بڕیارە
هەڵبوەشێنێتەوە و خور عەبدوڵا بدرێتەوە بە کوەیت.
وتیشى: وەک ناڕەزایەتییەک لەم هەوڵەى
سەرۆکى دادگاى فیدراڵى شەش ئەندامى سەرەکى دادگاکە و سێ ئەندامى یەدەگ کە
کوردیشیان تێدایە، وەک وەرگرتنى هەڵوێست دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردوە.
لەبارەى موچەى فەرمانبەرانی هەرێمەوە
ئەوەى خستەڕو کە هەر نۆ ئەندامەکەى دادگاى فیدراڵى ڕایانداوە کە بێ مەرج موچەى
فەرمانبەرانى هەرێم بنێردرێت و هەرێم و بەغدادیش پابەند بە بڕیارەکانى پێشو بکرێن.
بڕیاربو ئەمڕۆ، دادگاى فیدراڵى
لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەکە رێژەى یاسایی
تەواو نەکرد و ئەنجام نەدرا، ئێستاش ژمارەیەکى زۆر لە ئەندامانى دەستلەکارکێشانەوەیان
پێشکەش کردوە.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
299 جار خوێندراوەتەوە