مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، ئاژاوەگێڕییەکی
بەربڵاو لە ناوچەکە هەیە و خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی ئایەتوڵا
سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەیاننامەیەکی
بڵاوکردەوە و تیێدا هاتوە، دەستدرێژییە سەربازییەکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و
هەرهەڕەشەیەک بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردایەتی باڵای ئەو وڵاتە رەتدەکەنەوە.
هۆشداریشیداوە،
ئەنجامدانی هەنگاوێکی تاوانکاری لەو جۆرە، جگە لە پێشێلکردنی ئاشکرای پێوەرە ئاینی
و ئەخلاقی و نێودەوڵەتییەکان، پێشبێنی دەرەنجامی مەترسیداری لێدەکرێت بۆ دۆخی
ناوچەکە و رەنگە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و ئاژەوەگێڕییەکی بەربڵاو بێنێتە ئاراوە.
سیستانی، داوای
لە هەمو وڵاتانی جیهان و وڵاتە ئیسلامییەکان کردوە، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بدەن بۆ
راگرتنی ئەو شەڕە ناڕەوایە و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی دادپەر و ئاشتییانە بۆ پرسی ئەتۆمی
تاران بەپێی یاسا نێودوەڵەتییەکان.
70 جار خوێندراوەتەوە