سەرۆکی فڕەنسا ئاشكرایكرد؛ لە كۆبونهوهی شاندی ئێران لەگەڵ
جنێف پاریس، بەرلین و لەندەن هەلێكی نوێی
دانوستانی گشتگیر پێشکەش بە تاران دەکەن.
هەواڵ: (KNNC)
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند: لە كۆبونەوەی
شاندی ئێران لەگەڵ جنێف، هەر سێ وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا هەلێكی
دیكەی دانوستانی گشتگیر پێشکەش بە ئێرانییەکان دەکەن.
وتیشی: پێویستە ئیسرائیل و ئێران، هێرشەکان بۆ سەر کەرتی وزە و
ژێرخانی مەدەنی بوەستێن، تارانیش رەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی بۆسەر مێزی دانوستان
دەببڕێت و دانوستاندنەکانیش پرسی دارایی هاوپەیمانەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆبگرێت.
سەرۆكی فەڕەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ دڵنیابونەوە لەوەی
كە ئێران پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام نەدات، دەبێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
بگەڕێتەوە و چالاكییەكانی خۆی ئەنجام بدات.
198 جار خوێندراوەتەوە