پۆلیسى ئێران کۆمەڵێک ئاگاداریی و رێنمایی
لەبارەى چۆنیەتى دۆزینەوەى ماڵى سیخوڕەکان بڵاوکردوەتەوە و داوا لە هاوڵاتییان
دەکات پۆلیسیان لێ ئاگادار بکرێتەوە.
- هەواڵ:KNNC
پۆلیسى ئێران لە رونکردنەوەکەدا بەمشێوەیە
ماڵى سیخوڕەکانى باسکردوە:
-بەردەوام جوڵەى
تێدایە کە زۆرینەیان پیاون بێ ئەوەى ئەو ماڵە ژن و منداڵ و خێزانى تێدا بێت و
لەگەڵ ئەوەشدا رێژەى خۆڵ و خاشاکى ماڵەکەیان زۆرە.
-بە ئۆتۆمبێلى جۆرى
نیسان و بارهەڵگرى هایلۆکس و بارهەڵگرە کۆنەکان هاتوچۆ دەکەن
-لەو ماڵانەدا زۆرینەى
جار پەردەکان دادراونەتەوە
-هاتوچۆ لەم ماڵانەدا
زۆرینەى جار بە شەودا ئەنجام دەدرێت
-بەشێوەیەکى بەرچاو
کەسانى ئەو واڵانە دەمامک و چاویلکە بەکاردەهێنن
هەروەک داواش لە
هاوڵاتییان دەکەن لە ئەگەرى بونى گومان لە هەر شوێنێک تیمەکانیان ئاگادار بکەنەوە.
4905 جار خوێندراوەتەوە