روسیا: کوشتنی خامنەیی قبوڵکراو نییە

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 20/06/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، قسەکردن لەسەر کوشتنی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران قبوڵکراو نییە و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیش دژی ئەو وڵاتە کارەساتبارە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دیمیتری پێسکۆڤ، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، قسه‌كردن له‌سه‌ر کوشتنی عه‌لی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران قبوڵنەکراوه‌ و هەنگاوی لەو جۆرەش کاردنەوەی نەرێنی دەبێت لەلایەن مۆسکۆوە و دەبێتە هۆی کارەسات و روداوی نەخوازراو.

وتیشی: کوشتنی خامنەیی دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی رەوتێکی توندڕەو، بۆیە باشترە لەسەر ئەو پرسە قسە نەکرێت.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەی پێسکۆڤدا رایگەیاند: پەنابردنی ئەمریکا بۆئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی لە ئێران بەرەو پێشچونێکی مەترسیدار دەبێت. 

 

ئەو لێدوانەی وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا دوای ئەوەهات ، کەبنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛ هیچ بەرپرسێکی ئێران پارێزبەندییان لەسەر نییە بەخودی خامەنەییشەوە.

642 جار خوێندراوەتەوە