جارێكی دیكە فڕۆكەكانی تورکیا هەرێمی كوردستانیان بۆردومان كردەوە

KNN : Kurdish News Network
03:10 - 20/06/2025
جیهان
+
-

جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی مێژێ، کەونەمژێ،  سپیدار و گرگاشێ-یان كرد و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە كەوتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: ئەمرۆ هەینی (20ـی حوزەیرانی 2025) جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی بۆردومانی زەوی گوندەكانی مێژێ،  کەونەمژێ، سپیدار، گرگاشێیان لە سنوری ئامێدی کردوە و بەهۆیەوە زیانی گەورە بەرەز و پاوانی خەڵكی ناوچەكە كەوتوە.


وتیشی: لەئەنجامی بۆردومانكردنی گوندەكانی ئامێدی ئاگریکی گەورە دروست بوە و دڵەڕاوكێی زۆری بۆ هاوڵاتیانیش دورست كردوە.


بۆردمانەكانی توركیا لەكاتێكدایە كە، چەند مانگێكە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا راگەیەندراوە و لەو چوارچێوەشدا پارتی كرێكرانی كوردستان (پەكەكە) خۆی هەڵوەشاندوەتەوە، بەڵام سوپای توركیا بەردەوام بۆردومانی سنوری پارێزگای دهۆک دەكات.

 

دهۆك - مەسعود هادی

170 جار خوێندراوەتەوە