سەرچاوەیەك بۆ KNN: بەغداد بەمەرج موچەی مانگی پێنج خەرج دەكات

KNN : Kurdish News Network
06:40 - 30/05/2025
کوردستان
+
-

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە دو مەرج ئامادەیی دەربڕیوە كە موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم خەرج بكات.


هەواڵ: (KNNC)


سەرچاوەیەك بۆ دیجیتاڵ میدیای كەی ئێن ئێنی ئاشكرا كردوە كە؛ لەچوارچێوەی ئەو فشارە ناوخۆیی و دەرەكییانەی خراونەتە سەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ خەرجكردنی موچە، بڕیار وایە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو، واژۆ لەسەر لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام رەوانە كردنی ئەو بڕە پارە بەشێوەی قەرز و لەدەرەوەی پشكی هەرێمە.


وتیشی: یەكێكی دیكە لەمەرجەكانی ناردنی پارە بۆ دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم پێش هاتنی جەژنی قوربان، پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵایە لە نێوان هەولێر و بەغداد بۆ چارەسەری موچەی حەوت مانگەكەی ساڵی (2025).



ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیار وایە سبەینێ كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت و رۆژی یەكشەممەش شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بكات.


سلێمانی – بڕیار نامیق

22398 جار خوێندراوەتەوە