ئەمڕۆ، كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەدەچێت،
ئامانجی كۆبونەوەكەش بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران.
هەواڵ:KNNC
فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بڵاوی
كردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوە دەچێت و كۆبونەوەكەش
كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ دەست پێدەكات.
بەپێی كارنامەی ئەو كۆبونەوە نائاساییەی بڵاوكراوەتەوە،
كارنامەی كۆبونەوەكە بریتییە لە یەك بڕگە، ئەویش تاوتوێكردنی هێرشی "دوژمنكارانەی"
ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەزاندنی سەروەریی عێراقە لەلایەن ئیسرائیل بۆ هێرشكردنەسەر
ئێران.
ئەوە لەكاتێكدایە، ململانێی سەربازیی نێوان ئیسرائیل
و ئێران پێی نایە رۆژی پێنجەم و هێرش و بۆردومانەكانی هەردولا بۆ سەر یەكتری چڕتربونەتەوە
و مەترسی فراوانبونیشی لێدەكرێت.
85 جار خوێندراوەتەوە