عراقچی: ئیسرائیل كۆمەڵكوژی فەلەستین لەئێران دوبارە دەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:26 - 20/06/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەروەی ئێران رایدەگەیەنێت: بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە سەدان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و جەختیشدەكاتەوە، سوپای وڵاتەكەی بەئەوپەڕی هێزەوە بەرگری لە وڵاتەكەیان دەكەن


هەواڵ: (KNNC)


عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەكەی، سەدان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، سوپای ئیسرائیل بەنیازە كۆمەڵكوژی فەلەستین لە ئێران دوبارە بكاتەوە.


وتیشی: پلانیان بۆ گەڕی شەشەمی داوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دەدەنا، بەڵام تەلئەبیب هێرشی كردە سەر تاران، بۆیە پێویستە جیهان دژی ئەم كردەوە شەڕەنگێزییانەی ئیسرائیل هەڵوێستی هەبێت.


رونیكردوەتەوە، هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران پێشێلكردنی هەمو یاسا نێودەوڵەتییەكانە، ئەوەش ناپاكییە لە دیپلۆماسییەتدا و لە هێرشەكانیدا تاوانی جەنگی ئەنجام داوە.


وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سوپای ئیسرائیل هێرشیكردوەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكانی ئێران، بۆیە سوپای وڵاتەكەی بەئەوپەڕی هێزەوە بەرگری لە وڵاتەكەی خۆی دەكات.

249 جار خوێندراوەتەوە