عێراق، ژورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ خۆئامادەکردن و وەڵامدانەوەی حاڵەتە نائاساییە
ئەتۆمییەکان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پێکدەهێنێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی نیشتمانی رێکخستنی ئەتۆمی تیشک و کیمیایی و
بایۆلۆجی لە عێراق، پێکهێنانی ژورێکی ئۆپەراسیۆنی بۆ وەڵامدانەوەی حاڵەتە نائاساییە
ئەتۆمییەکان، راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە،
پێکهێنانی ژوری ئۆپەراسیۆن (شانەی قەیران) پەسەندکراوە بۆ پەیوەندیکردنی دەستبەجێ
و هەماهەنگی وەڵامدانەوەکان کاتێک هەر گۆڕانکارییەکی نائاسایی لە ئاستی تیشکدا دەستنیشان
دەکرێت.
ئەوەش هاتوە، ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵێکی بەکۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی دێت،
بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل
و ئێران سەرهەڵدەدەن، کە دامەرزاوە ئەتۆمییەکان دەکرێنە ئامانج لە ناوچەکە،
بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتییان و ژینگە و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ناوچەکە لە
مەترسییە ئەتۆمییەکان.
50 جار خوێندراوەتەوە