ئەستێرەى تۆپى پێی پورتوگالى، تیشێرتێکى بە
دیاریی بەخشیوەتە سەرۆکى ئەمەریکا کە هەڵگرى پەیامێکى تایبەتە لەنێوەندى
گرژییەکانى نێوان ئێران و ئیسرائیلدا.
هەواڵ:KNNC
لە میانى بەڕێوەچونى
لوتکەى جى 7، دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکى
ئەنجومەنى ئەوروپاوە پێگەیشتوە کە تیشێرتێکى هەڵبژاردەى پورتوگالە و واژۆى تایبەتى
کریستیانۆ رۆناڵدۆى پێوەبوە.
بەپێی ئەو
زانیارییانەى ئاژانسەکانى هەواڵ لەبارەى ئەو تیشێرتە بڵاویان کردوەتەوە؛ لەگەڵ
واژۆى کریستیانۆ رۆناڵدۆ نوسراوێکیش لەسەر تیشێرتەکە هەیە کە دەڵێت:"لەپێناو
ئاشتیدا یاریی دەکەین".
لە لاپەڕەى تایبەتى
خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس کۆستا ڤیدیۆى بەخشینى تیشێرتەکەى بڵاوکردوەتەوە و
دەڵێت:" لەپێناو ئاشتیدا وەک یەک تیم یاریی دەکەین".
سەرۆکى ئەمەریکا، لوتکەى جى7ـى بەجێهێشت و گەڕایەوە ئەمەریکا، رەتیشى
دەکاتەوە بەمەبەستى ئاگربەستى نێوان ئێران و ئیسرائیل ئەو کارەى کردبێت و دەڵێت:
بابەتەکە لە راگەیاندنى ئاگربەست گەورەترە.
2025 جار خوێندراوەتەوە