دژی هێرشەكانی ئیسرائیل
بۆ سەر ئێران ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا
ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكانیان
رەت دەكەنەوە.
هەواڵ: (KNNC)
دوای كۆتایی
هاتنی دانیشتنە نائاساییەكەی "پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به سه‌روه‌ریی
عێراق" ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا
هاتوە: پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر
بەئاسمانی عێراق و به‌كارهێنانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌ت دەكەنەوە
و داوا له حكومه‌ت دەكەن رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر پێشیلكارییەكانی ئەو وڵاتە
بگرێته‌به‌ر.
ئەوەشخراوەتەڕو،
ئەنجومەنی نوێنەران پشتیگیریی خۆی بۆ حكومه‌تی عێراق دەردەبڕێت بۆ ئەوەی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هەوڵە
دیپلۆماتییەكانی له‌م باره‌وه ده‌ست پێ بكات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەرباری پشتیوانی گەلی عێراق بۆ گەلی ئێران، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
هه‌ر جۆره لێكه‌وته‌یه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی عێراقییەكان پێویستیان بە
یەكڕیزی ناوخۆیی هەیە.
109 جار خوێندراوەتەوە