بەهۆی دڵنیانەبونەوە لە توانای ئەو بۆمبەی كە بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ
لەناودەبات، ئەمەریكا بەشداری جەنگی نەكردوە، بەرپرسانی ئیسرائیلیش جەخت دەكەنەوە
لەناو نەبردنی فۆردۆ هەڕەشەیە بۆسەر ئایندەی وڵاتەكەیان.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی هۆكاری
بریار نەدانی ترەمپ بۆ بەشداریكردنی راستەوخۆ لە جەنگی ئێران ئاشكرا كردوە و
بڵاویكردوەتەوە؛ ئیدارەی ترەمپ ترسیان هەیە كە ئەو بۆمبەی تایبەتە بە تێكشكاندنی ناوەندی
ئەتۆمی فۆردۆ، كاریگەری نەبێت.
رونیكردوەتەوە، بەرپرسانی ئەمەریکا جەختیانكردوەتەوە، دۆناڵد
ترەمپ نایەوێت ئەمەریكا لە شەڕێكی درێژخانەنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێوەبگلێنێت،
بەڵكو ویستیەتی دڵنیابێتەوە كە ئەو بۆمبەی هەیانە بەڕاست و دروستی ئامانجە ئەتۆمییەكەی
ئێران بەسەركەوتویی دەپێكێت و لەناوی دەبات.
بەرپرسە سەربازییەكانی ئەمەریكا رایانگەیاندوە: ئامادەن راستەوخۆ
هێرش بكەنە سەر ئێران، بەڵام دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی دەرنەبڕیوە، بەبڕوای سەرۆك
جارێ جەنگەكە واشنتۆنی پێویست نییە.
ئەکسیۆس لەسەر زاری بەرپرسانی تەلئەبیبەوە ئاشكرایكردوە، بەبێ لەناوبردنی
ناوەندی فۆردۆ، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەردەوام بیت، ئەوش مەترسییە لەسەر ئایندەی
ئیسرائیل.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند: تەنها ئەمەریكا دەتوانێت بنكەی
ئەتۆمی فۆردۆ لەناوببات، بەڵام مەرج نییە ئەوەی دەیڵێم جێبەجێ دەكەن، هێشتا بڕیاری
نەداوە كە بەشداری جەنگ دەكەن یان نایكەن.
365 جار خوێندراوەتەوە