کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق، هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر
راستەوخۆ بچێتە جەنگەوە بەرامبەر ئێران، هەمو هێز و بەرژەوەندییەکانیان دەکەنە ئامانج.
هەواڵ:KNNC
ئەبو عەلى عەسکەرى، بەرپرسى
ئەمنیی حیزبوڵا، لە بەیاننامەیەکدا، ئیدانەى وتەکانى سەرۆکى ئەمەریکاى کرد لە بارەى
جەنگى ئیسرائیل و ئێرانەوە و رایگەیاند: ئەگەر بڕیار بدات، راستەوخۆ بچێتە جەنگەوە
بەرامبەر ئێران، وەڵامێکى فراوانى دەدەنەوە و هەمو بەرژەوەندییەکانى لە ناوچەکە دەکەنە
ئامانج.
بەرپرسەکەى حیزبوڵا دەشڵێت:
ئێران، هەمو توانایەکى بۆ وەڵامدانەوەى ئیسرائیل و موشەکبارانکردنى ناوچەکانى ئیسرائیل
هەیە بۆ ماوەى زیاتر لە ساڵێک و دەشتوانێ هەمو پێگەکانى ئەمریکا لە ڕۆژئاواى ئاسیا،
بکاتە ئامانج.
ئەبو عەلى عەسکەرى،
باسى لەوەش کرد، ئەمریکا ڕاستەوخۆ بچێتە جەنگەوە، دەرگاى ئێش و ئازارێکى زۆر بە ڕوى
خۆیدا دەکاتەوە و بەرژەوەندییە ئابورى و ستراتیژییەکانى ئەمریکا زیانێکى زۆریان بەردەکەوێت،
کە بە خەونى ترلیۆنەکانى سەرۆکى ئەمریکا وەسفى کردون.
بەرپرسە ئەمنییەکەى حیزبوڵا
جەختى کردوەتەوە، بەرەى مقاوەمە لە عێراق، لەوپەڕى ئامادەباشیدایە بۆ وەڵادانەوەى
هەر هەڕەشەیەکى ناوخۆیی و دەرەکى لەسەر سەقامگیریی سیاسیى و ئاسایشى عێراق.
60 جار خوێندراوەتەوە