بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆم هۆشدرای دەدەت و دەڵێت: ئەگەر هێرش بكرێتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشێهر
دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی لێدەكەوێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
لەسەر هێرش كردنە سەر دامەزراوە
ئەتۆمییەكان و لە وتارێكدا لە ئەنجومەنی ئاسایش رافایل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی،
هۆشداریدا بە ئیسرائیل و ئێران كە؛ هەر هێرشێک بكرێتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشێهر
دەرئەنجامێكی کارەساتباری لێدەكەوێتەوە.
وتیشی: ئەگەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشێهر
بەئامانج بگیرێت، بەو پێیەی کە مادەی ئەتۆمی تێدایە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی تیشكی
و لێکەوتەی کارەساتبار روبەڕوی دانیشتوانی تاران دەكاتەوە.
رونیكرەوە؛ هیچ تیشکێکی ئەتۆمی لە دامەزراوەکانی
ئێران دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ئەگەری پیسبون بەکیمیایی و تیشکدەر لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی
ناتانزدا ماوە و نەڕەویوەتەوە.
بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی
ئەتۆمی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر ئیرادەی سیاسی هەبێت چارەسەرێکی دیپلۆماسی لە دەستیاندایە،
دەتوانرێت رێككەوتن لەگەڵ ئێران بكرێت و پشكنەرەكان توانای پشکنینەكانیان دەستپێبكەنەوە.
133 جار خوێندراوەتەوە