پژاک: بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە و چەک دانانێین

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 20/05/2025
کوردستان
+
-



هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند: بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەیان  پەیوەستە  بە  خۆیانە وەکو پارتێک و  پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و  چەکدانان لە پلانی پژاکدا نییە

هەواڵ:KNNC

ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە بە کەناڵی (ئاریەن تیڤی) راگەیاندوە، ئەو قۆناغەی عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردوە بە گرنگ و ئەرێنی دەزانن بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ناوبراو، لەبارەی داواکەی ئۆجەلانیشەوە  بۆ چەکدادانی پەکەکە، دەڵێت؛  بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڕیاری خۆیانە وەکو پارتێک و  بڕیاری پژاک لەو بارەیەوە جیاوازە و ئەوان ناگرێتەوە.

 ئەمیر کەریمی دەشڵێت؛ پژاک لە ساڵی 2011ەوە ئاگربەستی راگەیاندوە و ئەگەر هێرش نەکرێتە سەریان ئەوان چالاکی ناکەن.

ئەمە لەکاتیكدایە، تورکیا پژاک بە لقێکی پەکەکە دەزانێت کە سنوری چالاکییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هەمان ئایدۆلۆژیا و سیستمی بەڕێوەبردنی پەکەکە پەیڕەو دەکات .

 

پێشتریش وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە ڕایگەیاندبو، تەنها چەکدانان بەس نییە و دەبێت تەواوی ڕێکخراو و لقەکانی سەر بە پەکەکەش هەڵبوەشێندرێنەوە.

328 جار خوێندراوەتەوە