دوای ئەوەی
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە كە ئەو گرێبەستانەی هەرێم ئەنجامی داون
نایاسایین، سامانە سەروشتییەكانی هەرێم دەڵێت: گرێبەستەكان نوێ نین، بەڵکو پێش چەندین
ساڵە كراون و دادگاکانی عێراقیش بەیاسایی ناساندونی و هیچ کێشەیەکیان نییە.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی
سامانە سروشتییەکانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان وەک
قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا کە بەڕونی ماف و
تایبەتمەندییەکانی هەرێمی دەستنیشانکردوە جەخت لە هەمو ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی
خۆیان دەکەنەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو،
ئەو دوڕێککەوتننامەی وەزارەتی سامانە سورشتییەكانی هەرێم لەگەڵ هەردو کۆمپانیای
ئەمەریکی(HKN) و (WesternZagros)
ئەنجامی داون، گرێبەستی نوێ نین، بەڵکو پێش چەندین ساڵە كراون و دادگاکانی عێراقیش
بەیاسایی ناساندونی و هیچ کێشەیەکیان نییە.
رونیكردوەتەوە،
لە چوارچێوەی رێکارە یاسایی و گرێبەستییەکانی رێکەوتننامەکان، تەنها کۆمپانیای
ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون، هەردو کۆمپانیا ئەمەریکییەکە، چەندین ساڵە لە
بواری نەوت وگاز پەرە بە وەبەرهێنان دەدەن و لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی
کوردستانن.
وەزارەتی
سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ئامانج لەو رێککەوتننامە و گرێبەستانەش،
پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتیی بۆ
دابینکردنی سوتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەئامانجی پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەمو ناوچەکانی عێراق.
179 جار خوێندراوەتەوە