وتەبێژی كەجەكە
باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان رایدەگەیەنێت: سەرباری ئەوەی پەكەكە ویستی
خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی پیشانداوە، بەڵام توركیا گەرەنتی بۆ سەركەوتنی پڕۆسەكە
نەداوە.
هەواڵ:(KNNC)
زاگرۆس هیوا،
وتهبێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) رایگەیاند، بە ئاژانسی فرانس پرێسی
راگەیاند: بەرامبەر بە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)
ویستی راستەقینەی خۆی پیشانداوە، بەڵام سەرباری ئەوەی تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا هیچ
رێوشێونێكی بۆ ئاسانكاری بەڕێچوەچونی پڕۆسەكە نەگرتوەتەبەر، هاوكات گەرەنتییەكی بۆ
پڕۆسەكە نەداوە.
وتیشی: تا
ئێستا و دوای كۆنگرەی (12)ـی پارتی كرێكارانی كوردستان، سوپای توركیا بەردەوامە لە
تۆپباران كرنی ئەو ناوچەكانی پەكەكە.
رونیكردوەتەوە،
پڕۆسەی ئاشتی راستەقینە پێویستی بەیەکگرتن هەیە، ئەگەر دەوڵەتی تورکیا ئاشتی دەوێت،
پێویستە ئەو یاسایانەی دژی كورد لەدەستوردا دانراون هەمواربكرێنەوە، بۆ ئەوەی
كۆمەڵگەكە ببێت بە كۆمەڵگەیەكی دیموكراسی و پەكەكە بتوانێت تێكەڵییان لەگەڵ
دروستبكات.
وتەبێژەكەی (كەجەكە)
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە لە كۆنگرەی (12)ـی
حزبەكە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا بەدورخستنەوە و راگواستنی ئەندامەكانی بۆ
ناوچە جیاوازەكانی توركیا رازی نابێت.
پێشتریش وتهبێژى
كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) رایگەیاندبو: پڕۆسەی دانوستانی ئاشتى لە توركیا
دهستى پێنهكردوه، چونكه لهسهر ناوى پرۆسهكه هاوڕانین، دەوڵەتی توركیا دهستهواژهى
"تیرۆر" بۆ پرۆسهكه بهكاردههێنێت، له لایهكهوه باسى ئاشتى دەكات
و لهلایهكى دیكهشهوه ههست و ویژدانى دهرونى تاكى كورد بریندار دهكات.
223 جار خوێندراوەتەوە