وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناڕەزایەتی
توندی بەرانبەر راگەیاندنی کۆتایی لوتکەی عەرەبی دەربڕی کە تێیدا باس لە
خاوەندارێتی ئیمارات بەسەرژمارەیەک
دورگەدا دەکات، وەزارەتەکە دوپاتی کردوەتەوە ئەو
دورگانە بەشێکی دانەبڕاوی خاکی ئێرانن.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
بڵاویکردوەتەوە، ئەو بانگەشەیەی لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی بەغدا، سەبارەت
بە دورگە کێشە لەسەرەکانی کەنداو، (تونبی گەورە، تونبی بچوک و ئەبو موسا)
هاتوە، قبووڵ نەکراوە.
جەختی کردوەتەوە، ئەو سێ دورگەیە بەشێکی دانەبڕاون
لە خاکی ئێران و دەڵێت: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر بانگەشەیەک بۆ خاوەندارێتی ئەو
دورگانە بە پێچەوانەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕێزگرتن لە
یەکێتیی خاک و سەروەریی وڵاتەکەی لە قەڵەم دەدات.
شەممە 17ی ئایار 34هەمین لوتکەی عەرەبی لە
بەغداد بەڕێوەچو و لە بەشێکی ڕاگەیەنراوی کۆتایی لوتکەکە دا جەختی لە خاوەندارێتی
ئیمارات بەسەر سێ دورگەی کەنداو کراوەیەوە.
735 جار خوێندراوەتەوە